١٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٨
ڕێبەری باڵای ئێران بڕیاری ئازاد کردنی ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتی دەرکرد

وتەبێژی دەسەڵاتی داد بە ئاماژە بە بەخشین یان داشکانی سزای ٣٧٨٠ کەس لەلایەن ڕێبەرەوە وتی: لە ئەو ژمارەیە ٢٣٠١ کەس لە زیندانییەکان ئازاد کراون کە ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتیش تێیدا دەبینرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ غوڵامحسێن ئیسماعیلی لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە کۆتایی مانگی ڕەبیعولئەوەل وتی: بە بەرەکەتی ئەم مانگە پیرۆزە ڕێبەری باڵای وڵات پێشنیاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی  قبووڵ کرد و  بەخشین یان داشکانی سزای ٣٧٨٠ کەس لە زیندانیان پەسەند کراوە.

ئیسماعیلی وتی: لە ئەو ژمارەیە ٢٣٠١ کەس ئازاد کران کە تێیاندا ١٥٧ زیندانیی ئەمنیەتی کە تاوانی پڕوپاگەندا دژی دەسەڵات، کۆبوونەوە، بەشداری لە ئاژاوەکانی ساڵی ٩٦، ٩٧ و ٩٨ بەخشران و ئازاد کران.